2011/1/13 7:26 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
داریوش : شکنجه گر ترانه سرا : روزبه بمانی آهنگساز و تنظیم کننده : علیرضا افکاری کارگردان : سیروس کردونی تهیه کننده : جِم رکوردز
رو به تو سجده می کنم دری به کعبه باز نیست بس که طواف کردمت مرا به حج نیاز نیست به هر طرف نظر کنم نماز من نماز نیست مرا به بند می کشی از این رهاترم کنی زخم نمی زنی به من که مبتلاترم کنی از همه توبه می کنم بلکه تو باورم کنی قلب من از صدای تو چه عاشقانه کوک شد تمام پرسه های من کنار تو سلوک شد عذاب می کشم ولی عذاب من گناه نیست وقتی شکنجه گر تویی شکنجه اشتباه نیست قلب من از صدای تو چه عاشقانه کوک شد تمام پرسه های من کنار تو سلوک شد عذاب می کشم ولی عذاب من گناه نیست وقتی شکنجه گر تویی شکنجه اشتباه نیست
2011/1/13 6:29 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
2010/6/14 4:40 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نوێترین ئه‌لبومی داریوش به‌ناوی دونیای ئه‌م رۆژگاره‌ی من. نوێترین سروودی داریوشی ئیقباڵی به‌ناوی 300 گوڵی سوور له گه‌ڵ رۆژاندا به جل و به‌رگی كوردیه‌وه له‌كه‌ناڵی ئومێدی ئێران به‌رنامه‌ی ئاوێنه په‌شخش كرا. ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره داریوش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندیێكی ئافره‌تی به جل و به‌رگی كوردیه‌وه سروود پێشكه‌ش بكات و له‌سه‌ره‌تا تاكۆتایی كلیپه‌كه هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی پیشان ده‌درێت.
له درێژه‌ی بابه‌ت ده‌قی هۆنراوه‌ی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومی دونیای ئه‌م رۆژگاره‌ی من بخوێنه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/25 12:26 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌لبومی نوێی داریوش به‌ناوی (دنیای این روزهای من ) و هه‌روه‌ها دی ڤی دی كۆنسێرتی مانگی هه‌شتی 2009 له ته‌لاری گیبسونی شاری لۆس ئه‌نجلس به‌م زوانه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ئه‌لبومه نوێیه له هه‌شت تراك پێك هاتووه كه هۆنراوه‌و موسیقای كاری هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانی ناوخۆی ئێرانه‌و هۆنراوه‌ی رۆزبه بمانی و ئاوازی عه‌لیره‌زا ئه‌فكاریه . شایانی باسه یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه تایبه‌ته به هونه‌رمه‌ند به‌هرۆزی وسوقی و گۆرانی دونیای این روزهای من به شێوه‌ی ده‌نگ و كلیپیش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌لبومی معجزه خاموش له رێگه‌ی سایتی فه‌رمی داریوشه‌وه ده‌فرۆشرێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/20 9:12 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
2010/1/17 4:57 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
هه‌ر له بینینی ئه‌ودا ئێمه هه‌ست به سیما‌و روخساری داریوشی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش بۆ عاشقانی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و زۆرێكیش بۆ خۆشه‌ویستی وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن. كاوه كه زۆرێك هه‌ر به كاوه داریوش ده‌یناسن و بانگیده‌كه‌ن" برای خاتوو ته‌لاره‌و عه‌شقیشی بۆداریوش به‌ڕاده‌یه‌كی بێسنووره. تكایه كلیك له درێژه‌ی بابه‌ت بكه
گۆڤاری ئاوێزی ژماره -5- 10/1/2010 لاپه‌ڕه 17
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/1/17 2:20 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
دوای چاوڕوانیه‌كی زۆر ژماره پێنجی گۆڤاری ئاوێزه له‌به‌رواری 10/1/2010 كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌رانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ڵ داریوش سازدرابوو بڵاوكرایه‌وه‌و له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگی یه‌كه‌م نوسراوه په‌یامی داریوش بۆ شاری سلێمانی و له لاپه‌ڕه 16 شدا بابه‌تی دیداری خاتوو ته‌لاری خوشكی كاك كاوه له‌گه‌ڵ داریوش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌رگی كۆتایی گۆڤاره‌كه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و دیداره تایبه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه. بلاگی عاشقانی داریوش سوپاس و پێزانیی خۆی ئاراسته‌ی ستافی گۆڤاری ئاوێزه‌و خاتوو ته‌لار ده‌كات سه‌ركه‌وتووبن.
كلیك له درێژه‌ی بابه‌ت بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌كه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/12/20 9:19 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
گۆرانی سه‌نتوری به ده‌نگی میلادی كوڕی داریوشی ئیقباڵی
سه‌نتوری به ده‌نگی محسن چاوه‌شی له فلمی (سه‌نتوری) له نواندنی بهرام رادان
2009/11/14 5:18 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ژماره 1 ی گۆڤاری ئاوێزه‌ی به‌به‌رگێكی جوان و دیزاینێكی نوێ كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌رانی. له به‌رگی یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه بابه‌تێك له ژێر ناوی (داریوش ئاوێزه ده‌خوێنێته‌وه) بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوسراوه له ژماره‌كانی داهاتوودا راپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه بخوێنه‌ره‌وه. ئێمه‌ی عاشقان و هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئازیزه وێڕای ده‌ست خۆشی له ستافی گۆڤاره‌كه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاره‌كه‌ین.
2009/10/20 2:50 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
دوای مانگێك چاوه‌ڕوانی دوێنی شه‌و به‌رواری 18/10/2009 به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو ئازیزان داریوش ئیقباڵی و د. ئیره‌جی شه‌مسیان سمینارێكی گه‌وره‌و به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه كه سیمیناره‌كه 5-6 كاتژمێری خایاند و نزیكه‌ی 489 كه‌س له ژووره‌كه‌دا بوون كه گوێبیستی ئامۆژگاری و رێنماییه‌كانی ئه‌و دوو به‌ڕێزه بوون. سیمیناره‌كه له دوو به‌ش پێك هاتبوو به‌شی یه‌كه‌میان پرسیار‌و وه‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئالووده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان یاخود له هه‌وڵی واز هێنان یان وازیان هێناوه‌و پاك بونه‌وته‌وه بوو . به‌شی دووه‌میان پێك هاتبوو له پرسیار‌و وه‌ڵامی گشتی كه خۆشبه‌ختانه من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌م هات و قسه‌م له‌گه‌ڵ داریوشی ئازیز كرد و سڵاو رێزی سه‌رجه‌م هه‌وادارن و عاشقانی كوردستان‌م پێ راگه‌یاند و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌م وێبلاگه به زمانی كوردی سه‌رنجیم راكێشا وه پرسیاری ئه‌وه‌م ئاراسته كرد كه به نیاز نیه كۆنسێرت یا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دی بكات له كورستان. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی ئێوه براده‌رو ئازیزی منن و هه‌میشه خۆشه‌ویستی منن وه حه‌ز ده‌كه‌م وێبلاگه‌كه ببینم و سه‌باره‌ت به كۆنسێرت به كوردستان ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه جگه له كۆنسێرت چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له كوردستان سه‌باره‌ت به ئاگاداربوونه‌وه له ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین وه قسه‌مان له‌و باره‌یه‌وه كردووه. زۆر سوپاسی هه‌ردوو هاوڕێی ئازیزم ئه‌رین قه‌ره‌داغی و چیمه‌ن شه‌ریف ده‌كه‌م كه هاوكارو هاوڕێم بوون له به‌شداریم له‌م سیمیناره‌دا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/10/2 1:35 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
وتووێژی سوسه‌نی به‌هار له‌گه‌ڵ داریوشی ئیقباڵیدا
وه‌رگێڕانی: دلێر محه‌مه‌دی
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری پێشه‌نگ ژماره (18) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه لاپه‌ڕه 32-35 و گفتوگۆیه‌كی زۆر به‌سووده سه‌باره‌ت به ئالوده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان منداڵاو لاوان‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سوود مه‌ند بیت له‌م بابه‌ت گۆڤاره‌كه به‌شێوه‌ی PDF له هه‌ریه‌كێك له‌م دوو لینكه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت بخوێنیته‌وه.
لینكی یه‌كه‌م پێشه‌نگ 1 لینكی دووه‌م پێشه‌نگ 2
2009/9/30 10:47 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
به‌رواری 18-10-2009 شه‌وی یه‌ك شه‌ممه له كاتژمێر 8 ه‌وه ئه‌م سیمیناره به‌رگوزار ده‌بێت به ئاماده‌بوونی (داریوش ئیقباڵی) و (دكتۆر ئیره‌جی شه‌مسیان)و به‌سه‌رپه‌رشی ژووری چاتی هه‌وادارنی داریوش. له درێژه‌ی بابه‌ت چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پرۆگرامی (Beyluxe Messenger)و بون به ئه‌ندام له‌م ژووره‌و چۆنیه‌تی چوونه ناو ژووری هه‌وادارانی داریوش بخوێنه‌وه تاوه‌كو بتوانیت به‌شداری له‌م سیمیناره‌دا بكه‌یت.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه له‌م لینكه‌وه داونلۆد بكه Beyluxe Messenger
درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/7/28 12:14 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
هه‌ندێك له هه‌وادارانی داریوش پێیان وابوو كه ئه‌لبومی (معجزه خاموش) كۆ‌تا كاری داریوشه" به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌وه ده‌رچوو بگره داریوش كار‌و چالاكیه هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی زیاتر‌و فراوانتر بووه" ئه‌وه‌تا له دوای ئه‌و ئه‌لبومه‌وه سێ ئاهه‌نگی زۆر نایابی پێشكه‌ش كردووه كه نوێترینیان (سوار خواهد اومد) ه كه‌به‌ڕاستی به شاكار داده‌نرێت و ئه‌م سرووده (ده‌ف) ی تیا به‌كارهاتووه‌و مرۆڤ ده‌خاته حاڵه‌تێكی عیرفانیه‌وه شۆڕشێك له‌ناخدا دروست ده‌كات" په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كانی داریوش له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و راوبۆچونی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و به‌شداری خودی خۆی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی پاریس" و چاوپێكه‌وتنی داریوش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌پش كه‌خۆی بۆخۆی ئه‌مه كارێكی زۆر گه‌وره‌و نایاب بوو. ڤیدیۆ كلیپی هه‌رسێ ئاهه‌نگی (بن بست و جنگل و علی كنكوری) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نوێ و سه‌رنج راكێش پێش كه‌ش كراوه ئاهه‌نگی زینده‌گی كه‌له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌پش دا په‌خش كرا.....
سرووده‌كه لێره‌وه داونلۆد بكه (سوار خواهد اومد) (سوار خواهد اومد 2 )
2009/7/27 8:40 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
دوو ئاهه‌نگی نوێ‌و نایابی داریوش به‌ناوه‌كانی ئینسان و نه‌ته‌رسوون كه‌به‌م نزیكانه كه‌وته به‌رگوێی عاشقانی. شایانی باسه كه ئاهه‌نگی نه‌ته‌رسوون كلیپێكی قه‌شه‌نگی بۆ دروستكراوه‌و له‌كه‌نالی (TAPESH) و (Tv persea) په‌خش كرا‌و به‌نیازه كلیپ بۆ ئاهه‌نگی ئینسان دروستبكرێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه واتایه‌كی زۆر قوڵ و فراوانی هه‌یه كلیپه‌كه كاتێكی زۆری ده‌وێت.
ڤیدیۆ كلیپی نه‌ته‌رسوون Natarsoon.mp3 ئاهه‌نگی ئینسان
درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/7/27 12:07 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
سڵاو له‌سه‌رجه‌م عاشقانی داریوش. چاوپێكه‌ونی داریوشی ئازیز له‌گه‌ڵ ئه‌میر قاسمی كه‌ناڵی ته‌پش به‌سێ به‌ش په‌خش كرا ئه‌م چاوپێكه‌وتنه كارێكی زۆر سه‌رنج راكێش نوێ بوو. ئێمه‌ش وه‌ك هه‌واداران و عاشقانی ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده زۆر سوپاسی كه‌ناڵی ته‌پش و ئه‌میر قاسمی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه كه به‌ڕاستی زۆر جیاواز بوو له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنه‌كانی تر كه به‌شێكی له‌ماڵی داریوش و به‌شێكی تری له ستۆدیۆی كه‌ناڵی ته‌پش وێنه‌گیراوه. داریوشی ئیقباڵی له‌م چاوپێكه‌تنه‌دا تیشكی خسته سه‌ر زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی ژیانی هونه‌ری و تایبه‌تی خۆی هه‌ر له منداڵیه‌وه تاوه‌كو ئێستای...
به‌شی یه‌كه‌م به‌شی دووه‌م به‌شی سێیه‌م
درێژه‌ی بابه‌ت...
2009/4/26 11:30 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
شه‌وی شه‌ممه به‌رواری 24-25/4/2009 كه‌ناڵی (PMC) به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به هونه‌رمه‌ند (داریوشی ئیقباڵی) په‌خش كرد.
كه تیایدا داریوش چه‌ند ووته‌یه‌كی به نرخی سه‌باره‌ت به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و كار‌و چالاكی ئێستای بۆ به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌و چه‌ند گله‌ییه‌كی سه‌باره‌ت به كۆپی كردن و دانانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان له سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا باس كرد.
به‌شی 1 به‌شی 2 به‌شی 3
2009/1/29 2:06 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
(ئاوازی پریها) یه‌كێكه له‌و گۆرانیه نوێیانه‌ی داریوشی ئیقباڵی كه‌له ئه‌لبومی (معجزه خاموش) دا بڵاوكرایه‌وه" شیعری ئه‌م ئاهه‌نگه (ایرج جنتی عطایی) و ئاوازی (فرید زولاند)ه‌و و ڤیدیۆ كلیپی ئه‌م گۆرانیه تازه‌ییی له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایته‌وه بڵاوكرایه‌وه"
ئێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیپی (ئاوازی فریشته‌كان)
2008/12/2 3:03 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆری ئه‌لبومی (معجزه خاموش) پاش دوو هه‌فته‌ی تر ده‌توانین ئه‌م ئه‌لبومه له سایتی فه‌رمی داریوش (www.dariush2000.com ) وه بكڕین. كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌م سایته‌دا داده‌نرێت و پاشان ده‌خرێته بازاڕه‌وه، شایانی باسه ئه‌م ئه‌لبومه (10) گۆرانی له خۆی ده‌گرێت كه دوانیانمان بینیوه‌و گوێ لێ بووه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێته‌وه، ریزبه‌ندی گۆرانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه: - شطرنج (؟، داریوش اقبالی)2- تقویم (اردلان سرفراز، فرید زولاند) 3- ساعت شوم (ایرج جنتی عطایی، بابک سعیدی) 4- شبتاب (شهیار قنبری، فرید زولاند) 5- دلتنگم (ایرج جنتی عطایی، بابک سعیدی) 6- معجزۀ خاموش (ایرج جنتی عطایی، بابک سعیدی) 7- همدرد ( منوچهر نامور آزاد، محمد شمس) 8- تصویر رویا (روزبه بمانی، مهدی یراهی) 9- آواز پری ها (ایرج جنتی عطایی، فرید زولاند) 10- راهی (اردلان سرفراز، فرید زولاند
2008/12/2 2:41 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌رین محمود قه‌ره‌داغى
وتیان ده‌تبه‌ین بۆ لای، تۆ كه هێنده شه‌یدای مۆسیقای ئه‌ویت، ئێمه ده‌تبه‌ین بۆ لای، له تاران ناونیشانه‌كه‌ی به‌ڵه‌دینء هه‌ر ئه‌وه‌نده بێیته ئه‌وێ، ده‌تبه‌ین.. به‌ڵام من نه‌رۆیشتم بۆ تاران و ئه‌و .. رۆیشت. من ده‌مویست بیبینم، ده‌مویست ته‌ماشای بكه‌م و به چاوی پرِ فرمێسكه‌وه پێی بڵێم تۆ چیت؟ تۆ له جنسی كام گوڵه به‌یبوونه‌یت؟ له جنسی كام گه‌ڵا و كام رووباری هه‌تا هه‌تاییت؟ به‌ڵام من نه‌مبینی و ئه‌و..رۆیشت… ده‌مویست ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ به‌رم كه پێش چه‌ند مانگێك له رۆژنامه‌ى (هارمۆنی)دا ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسیبووم له‌گه‌ڵ ته‌رجه‌مه فارسییه‌كه‌یدا. به‌ڵام من بۆم نه‌برد و ئه‌و..رۆیشت… ده‌مویست وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرم و له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى په‌یوه‌ندیی به منه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌یه‌كی به‌شكۆدا هه‌ڵیواسم. به‌ڵام من وێنه‌م له‌گه‌ڵ نه‌گرت و ئه‌و..رۆیشت… ده‌مویست لێی بپرسم ئوستاد، ئه‌و ئاوازانه له كوێوه هاتوون؟! ئه‌و مۆسیقایانه هی چ زه‌مه‌ن و زه‌مین و ته‌بارێكن؟! به‌ڵام من لێمنه‌پرسی و ئه‌و..رۆیشت… وتیان ده‌تبه‌ین بۆ لای… دڵنیام ئه‌گه‌ر برۆیشتمایه، ده‌یانبردم… درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/12/2 2:04 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌رین محمود قه‌ره‌داغى
له‌مێژه ده‌مه‌وێ ده‌رباره‌ی بابه‌ك بنووسم، به‌ڵام هه‌رجارێ ده‌مویست ده‌ستپێبكه‌م، هه‌ستم به ده‌سته‌وسانیى پێنووسه‌كه‌م ده‌كرد. ئاخر نووسین ده‌رباره‌ی وه‌ها توانایه‌ك،كه سه‌راپا سیحر و ئه‌فسوونی موزیكی لێده‌تكێ،ئێجگار سه‌ختتر بوو وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ستم پێده‌كرد. ئێستاش كه برِیارم داوه چه‌ند دێرِێكى ناقابیل به‌و ئه‌فسانه‌یه بنووسم، ته‌نهاو ته‌نها پاڵنه‌رم ئه‌و داخه بوو كه هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردوَستلنى ئێمه تا ئێستا هیچ یان له ژیان و كاره‌كانى ئه‌م ئه‌ستێره گه‌شه‌ى ئاسمانى موزیكى نوىَى ئێران گوىَ لىَ نه‌بووه. ئێرانێك ، كه نزیكترین وولاَت و كلتور و مێژووه لێمانه‌وه ،كه‌چى تا ئێستا جگه له چه‌ند ناوێكى كه‌م ، په‌ى مان به دڵوَپێك له ده‌ریاى بىَ كه‌نارى موزیكیان نه بردووه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/11/22 9:26 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
سازدانی دیدار: چیمه‌ن شه‌ریف
داریوش چیمه‌ن شه‌ریف ئه‌و هه‌رجاره‌ی جوانتر خۆی ده‌نوێنێ جا چ له ڕێگه‌ی کاره هونه‌ریه‌کانی یاخود چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که ئێستا گرنگی زۆرتر پێده‌دا، ئه‌وه‌تا له ژێر دروشمی گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست. داریوش رێکه‌وتی ٢٩⁄٩⁄٢٠٠٨*هاته له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له سیمینارێکی پێنج کاتژمێریی بۆ وریا کردنه‌وه‌ی گه‌نجانی هه‌نده‌ران و دژوه‌ستان له ڕو و ی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دو و چاری هاتون که گرنگترینیان به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان، منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت،ته‌لاق و خۆکوشتنن. درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/11/11 3:28 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
57 ساڵه‌ی ته‌مه‌نت پیرۆزه.. داریوش ( چیمه‌ن شه‌ریف)
ئاره زو ده که م په نجاو حه فت ساڵی دیکه ش به رده وام بیت .. چون زۆر که من ئه وانه ی که خاوه نی هه ستی به رزی نه ته وایه تین ،ئه وانه ی خزمه تی کۆمه ڵانی خه ڵک ده که ن گه یشتبنه ئه و ته مه نه .. له کاتێکدا ئێمه پێویستیمان به ده یان ساڵی دیکه هه یه بۆ گه یشتن به ژیانی دیموکراسی،تێگه یشتن له به های ئازادی، خۆشه ویستی و پێکه وه ژیان که ئێمه ی کورد چه ندین ساڵه خه باتی بۆ ده که ین و خوێنی بۆ ده رێژین .. پێویستیشمان به سه دان که سی وه کو تۆ هه یه بۆ ئه وه ی ده ستمان بگرێ و ئه و خانوه پڕ له سێبه ره ی که لافاو بردی سه ر له نوێ دروستی بکه ینه وه هه ر وه ک له گۆرانی " خونه " هاواری بۆ ده که ی . درێژه‌ی هه‌یه..................................
درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/11/2 1:56 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
له ژماره (468) ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌شی (ئه‌ده‌ب و كتێب) دا برای به‌ڕێز (زمناكۆ بورهان قانع) كوڕه‌زای شاعیری گه‌وره‌ی كه‌له‌كه‌مان (قانع) بابه‌تێكی به پێزی له ژێر ناوی (په‌یامی داریوش ) دا نوسیوه كه جێگه‌ی ده‌ست خۆشكه‌ریه‌و له‌م بابه‌ته‌دا نوسه‌ر هانمانده‌دا كه گوێبیستی په‌یامه‌كانی داریوش ببین و سوود وه‌رگرین لێیان.
سه‌رچاوه (www.hawlati.info )
2008/11/2 10:56 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
داریوشی ئیقباڵی ئێستا له (دوبه‌ی) سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی كلیپی گۆرانی شه‌تره‌نجه . شایانی باسه كه‌له‌م ڤیدیۆ كلیپه‌دا ئیفێكته كۆمپیوته‌ریه‌كان سوودێكی باشی لێبینراوه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له كاری ڤیدیۆ كلیپه‌كانی تر جیا ده‌كرێته‌وه‌و زۆر بێ وێنه‌و نایابه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه كاتێكی زیاتری پێویسته تاوه‌كو ده‌گاته قۆناغه‌كانی كۆتایی. ئاوازی (شه‌تره‌نج) ئاوازێكی حه‌ماسی وه‌ك (بمان مادر) و (نامه به وطن) و (چه بگم)ی هه‌یه‌و چه‌ند دێڕێكی له شیعری شه‌تره‌نج داریوش به‌ده‌نگی خۆی ده‌یڵێته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/11/2 9:26 AM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌لبومی نوێی داریوش به‌ناوی (معجزه خاموش) به‌م ززوانه بڵاو ده‌بێته‌وه. عاشقانی ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده دیسانه‌وه شاد ده‌بن به بیستنی په‌یامه نوێیه‌كانی. ئه‌م ئه‌لبومه پێك هاتووه له (10) ده گۆرانی كه چواریان (فه‌رید زولاند) ئاوازه‌كه‌ی داناوه‌و ناوی ئه‌و چوار گۆرانیه:
(راهی) له هۆنراوه‌ی (اردلان سرفراز) . (ته‌قویم - اردلان سرفراز) . (اوازی پریها - ایرج جنتی عطایی). (شبتاب - شهیار قنبری)یه.
2008/8/13 4:40 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
داریوشی ئیقباڵی گه‌وره هونه‌رمه‌ند له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی كورد تیڤی ده‌ڵێت كه میلله‌تی كورد میلله‌تێكی قاره‌مانن وه من زۆر رێزیان لێ ده‌گرم وه زۆر رێز له شه‌هیده‌كانیان ده‌گرم و به‌تایبه‌تیش سرودێكم بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌م باره‌یه‌وه وتوه. ئه‌م سروده ناوی هاو خه‌م (هم غصه)یه له ئه‌لبومی گلی بیتا له شیعری: صادق نوجوكی و ئاوازی بابه‌كی به‌یات و ئاماده‌كردنی ئه‌ندرانیك . ئه‌م سروده ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه‌و كه وێنه‌ی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌خات. و ده‌قی ئه‌م شیعره كراوه به كوردی و له ژماره 76 2/5/2008 دا له پاشكۆی ئاوێزه له‌لایه‌ن كاك كاوه داریوشه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و وێنه‌ی ئه‌و كچه منداڵه‌ی باوه‌شی به داریوشدا كردووه‌و ماچی ده‌كات ناوی (نه‌ریا) یه‌و خوشكه‌زای كاوه داریوشه.
له درێژه‌ی بابه‌تدا ده‌قی هۆنراوه‌ی هاو خه‌م به فارسی و كوردی بخوێنه‌ره‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2008/8/13 4:26 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
چاوه‌كانم یه‌كێكه له‌و گۆرانیه سه‌ركه‌وتوانه‌ی داریوشی ئیقباڵی كه پێشتر تۆماری كردووه‌و به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوی كردۆته‌وه. بڵام ئه‌م گۆرانیه كلیپی نه‌بووه. داریوش سه‌رله‌نوێ ئه‌م گۆرانیه‌ی تۆمار كردۆته‌وه و ڤیدیۆ كلیپێكی زۆر نایابی بۆ دروستكراوه.
كلیك بكه له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بۆ بینینی كلیپی چشم من نوێ:
http://www.youtube.com/watch?v=wSdFJzAHQpw
2008/8/13 3:35 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه داریوشی ئیقباڵی ڤیدیۆ كلیپی (راهی) به شێوه‌ی سیدی و دی ڤی دی بڵاو كرده‌وه.
شایانی باسه له‌م كلیپه‌دا (میلاد) ی كوڕی به‌شداره له‌گه‌ڵیداو. له‌پاش ته‌واو بوونی كلیپه‌كه چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كلیپه‌و پرۆڤه كردنی داریوش به میلاد له‌گه‌ڵ هه‌مان كلیپدا پێشكه‌شكراوه.
ئه‌م كلیپه‌ی داریوش باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت میلادی كوڕی جێگه‌ی ئه‌م بگرێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێگه‌ی باوكی.
كلیك بكه لێره بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیپه‌كه :
http://www.youtube.com/watch?v=BMe_2ONnMWk
2008/8/13 3:19 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
هونه‌رمه‌ندي گۆرانيبێژ (سالار محمود) دۆستايه‌تيه‌كي كه‌م تا زۆري له‌گه‌ڵ داريوشي گه‌وره هونه‌رمه‌ندي گۆرانيبێژدا هه‌يه‌و چه‌ندين جار پێكه‌وه دانيشتون و گفتوگۆيان سه‌باره‌ت به هونه‌رو میوزیكی كوردی كردووه.
ئاوێزه ژماره (77) 9/5/2008
2008/8/13 12:14 PM, نووسینی: dariush چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر له‌رێی هونه‌رمه‌ند سالار مه‌حموده‌وه له نزیكه‌وه چاوی به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره داریوشی ئیقباڵی كه‌وتوه و له گفوگۆیه‌كی دۆستانه‌دا داریوش باسی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز (دیاری قه‌ره‌داغی) كردوه‌و داوای سێدی سه‌رجه‌م ئه‌لبومه‌كانی كردوه وه رایگه‌یاندوه كه زۆر حه‌ز ده‌كات له یه‌كێك له كۆنسێرته‌كانی دیاری ئاماده بێت و له نزیكه‌وه گوێبیستی ببێت.